کارگەی سلێمانی ستیل : بیرۆکەی دامەزراندنی کۆمپانیای سلێمانی ستیل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012 بە مەبەستی بەرهەم هێنانی هەموو جۆرەکانی شیش بەپێی ستانداردی ئەمریکی و بەریتانی. سەرەڕای قەیرانی دارایی و هەموو ئاستەنگییەکان کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتبوو کۆمپانیای سلێمانی ستیل لە ساڵی 2015 دەستیکرد بە بەرهەم هێنانی شیش.لە قۆناغی یەکەمی بەرهەم هێنان , سلێمانی ستیل بەرهەمی ساڵانەی هەموو سایزەکانی شیش گەیشتە (135,000) تۆن.
لەساڵی 2018 قۆناغی دووەمی بەرهەم هێنان
دەستی پێکرد کە توانرا بەرهەمی ساڵانە بگاتە (200,000) تۆن.سلێمانی ستیل نزیکەی
1000 هەلی کاری دابینکردووە کە لەوانە 350 کارمەندی هەمیشەیی لە هەموو بەشەکانی
کارگە کاردەکەن. هەروەها نزیکەی 600 بۆ 700 هەلی کاری دابین کردووە بۆ ئەوانەی
کاردەکەن لە بواری کۆکردنەوە و هێنانی سکراب بۆ کۆمپانیا. سلێمانی ستیل پێشەنگە لە
بواری پاراستنی ژینگە لە ڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمێکی تەکنەلۆژی پێشکەوتوو بۆ پاک
کردنەوەی هەوا و کەم کردنەوەی پیسبوون.پاراستنی ژینگە یەکێکە لە ئامانجەکانی
سلێمانی ستیل بۆ ئەو مەبەستەش بەشێکی زۆر لە زەوی کۆمپانیای تەرخانکردووە بۆ
دار ڕواندن و باخچە . سلێمانی ستیل لەبەر بەرزی کواڵێتی شیشەکەی ژمارەیەکی زۆر
بڕوانامەی ڕێزلێنان و دەستخۆشی لەلایەن لایەنە پەیوەندی دارەکانی هەرێمی کوردستان
وەرگرتووە. بەرهەمی سلێمانی ستیل لە پڕۆژە جیاوازەکاندا بەکاردەهێنرێت وەک
پرۆژەکانی ( دروستکردنی خانوو و خوێندنگا و زانکۆ و کارگە و تاوەرە بەرزەکان………
هتد).