ده‌رباره‌ی یعقوب گروپ


مپانیایی‌ یه‌عقوب یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیایه‌ ناسراوه‌كانی‌ كوردستان وه‌ سه‌ره‌تایی‌ دروست بونیشی‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 1978 كه‌ به‌ نوسینگه‌ی‌ یه‌عقوب ده‌ستی‌ پێكرد به‌ كاره‌كانی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ وه‌ خاوه‌ندارێتی‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یه‌عقوب رشید عارف. وه‌ مه‌به‌ست له‌ دروستكردنی‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ سه‌ره‌تادا هه‌ستان بوو به‌ بازرگانی‌ كردن به‌ كه‌ره‌سه‌ته‌كانی‌ بیناسازی‌ وه‌ك شیش و چیمه‌نتۆ كه‌ دیاره‌ له‌و كاته‌دا وه‌ك بریكارێكی‌ كاراو لێهاتووی‌ هه‌ردوو كارگه‌ی‌ چیمه‌نتۆی‌ سه‌رچنار و تاسڵوجه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌ ركه‌كانی‌ وه‌ ڕۆڵێكی گرنگی‌ هه‌بووه‌ له‌ بواره‌كانی‌ بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ ساڵانی‌ هه‌شتاكاندا. كۆمپانیاكه‌مان له‌ ساڵی‌ 1995 به‌ فه‌رمی‌ ناسنامه‌ی‌ كۆمپانیای‌ وه‌رگرتووه‌ وه‌ك كۆمپانیایه‌كی‌ سنورداری‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت بۆ بازرگانی‌ شیش و چیمه‌نتۆ. پاش هه‌وڵدانی‌ زۆرمان كۆمپانیاكه‌مان توانی‌ تۆڕی‌ بازرگانی‌ خۆی‌ فراوانتر بكات و چه‌ند لایه‌نێكی‌ تری‌ بازرگانی‌ وه‌ك خزمه‌تگوزاری‌ به‌رهه‌م هێنان بگرێته‌ ئه‌ستۆی‌ خۆی‌ وه‌ ئێستاش كۆمپانیاكه‌مان سه‌رگه‌رمی‌ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی‌ ئه‌ركه‌كانیه‌تی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ پێویست و به‌رچاو وه‌ بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ كۆمپانیاش ده‌كه‌وێته‌ شاری‌ سلێمانی‌ . ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین كه‌ كۆمپانیای‌ یعقوب به‌رده‌وامه‌ له‌ فراوانكردنی‌ تۆڕی‌ چالاكیه‌ بازرگانیه‌كانی‌ خۆی‌ ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ هه‌رچی‌ زیاتر و ژیانه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ بواری‌ بازرگانی‌ وولاَت و جێی‌ خۆشیه‌تی‌ ئه‌گه‌ر بڵێین كه‌وا سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی‌ كۆمپانیاكه‌مان له‌ڕێی‌ كه‌سانی‌ كارامه‌ و لێهاتووه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن و خوێندنه‌وه‌ی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ بواره‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و به‌رهه‌م هێنان


وەجێگەی ئاماژە پێكردنە لە بەرواری 20/11/2011 وە بەڕێوبەری كۆمپانیا لە  یعقوب رشید عارف گۆڕاوە بە  ایوب یعقوب رشید.


هه‌میشه‌ بڕوامان هه‌یه‌ به‌:
• راستكویی
• ریزكرتن لە بەرامبەر
• خزمەتی بەردەوام
• بەكارهینانی ئامرازی نوی بۆ كار كردن
• وەكەرخستنی بیری نوی بو كاری نوی
• ئاوەدانكردنەوە